ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سەربازی ھۆشداری دەدات لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل لە “ھەر ساتێکدا” و دەشڵێتت: دۆخەکە بە “جەنگگەرایی” دەمێنێتەوە و ھەموو سیناریۆکان لەسەر مێزن.
لیوا ڕِەحیم سەفەوی، ڕاوێژككاری باڵای خامنەیی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگگەیاندووە، کە تاران ڕەچاوی خراپترین سیناریۆ دەکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات.
ئاماژەی بەوەدا کە “لە ئێستادا هیچ ئاگربەستێک لە ئارادا نییە و لە هەر ساتێکدا دەکرێت شایەتحاڵی هەڵگیرسانی جەنگ بین لەگەڵ ئیسرائیل”.
ئەو راوێژکارە دەشڵێت: “هیچ ڕێککەوتن و پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا و قەوارەی ئیسرائیلدا نییە، لە هەر کاتێکدا بێت، پێکدادانەکان دەست پێ دەکەنەوە”.
سەفەوی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و وتی، “شەڕێکی نوێ سەرهەڵدەداتەوە و ڕەنگە دوای ئەوە شەڕێکی دیکە ڕوونەدات”.
جەختی لەسەر باوەڕی وڵاتەکەی کردەوە کە “ئەوانەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن دەبێت ئامادەبن بۆ شەڕ و باشترین ئامرازی بەرگریش هێرشە”.
