چوار کۆچبەر لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە لە دەریای ئیجە، چوار کۆچبەر گیانیان لە دەستدا و گەڕانیش بەدوای بێسەرو شوێنەکان بەردەوامە.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارەو پەنابەران بڵاویکردەوە: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری ئیزمیری تورکیا بە هۆی نوقووم بوونی بەلەمێکەوە تەرمی چوار کۆچبەر دۆزرایەوە.

باسی لەوەشکردووە: ژمارەی کۆچبەرەکان حەوت کەس بووە و شۆفێری بەلەمەکە لە دەریادا بەجێی هێشتوون و بەردەوام بووە لە ڕێگەی خۆی بۆ دوورگەی میتیلین.

ئەوەشی وتووە: دوو کۆچبەر ڕزگار کراون و تەرمی چوار کۆچبەر دۆزراوەتەوە تا ئێستا تیمەکانی ڕزگار کردن لە ئەزمیر بەردەوامن لەگەڕان بە دوایی بێسەروشوێنبووەکاندا، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان نادیارە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە