نوێنه‌ری هاتوچۆ له قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، هه‌ر شوێنێكی بازرگانی قۆرخكاری بكات لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دانا عوسمان، نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ له قایمقامیه‌تی سلێمانی بە ڕادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگه‌یاندووە، هه‌ر بینا و باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی یاخود گه‌راج، ماركێت، ڕێستۆرانت، كافتریا و نه‌خۆشخانه‌یه‌ک به‌رده‌م بیناكه‌ی قۆرخبكات و تابلۆی تایبه‌ت به‌شوێنه‌كه‌ی یاخود مه‌خروت دابنێ ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دایناوه لاده‌برێت.
باسی لەوەشکرد: ڕێکارەکان له جاری یه‌كه‌مدا شوێنه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه له جاری دووه‌مدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت و له جاری سێیه‌ميشدا شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت، نمونه‌ش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند گه‌راجێكی تایبه‌ت به‌پارككردنی ئۆتۆمبێل داخراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته ڕاگرتووه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی هاتوچۆ له قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكراشی كرد، هه‌وڵیانداوه ئه‌و قۆرخكاریانه‌ی ده‌كرێن له دیارده‌وه بکەنە حاڵه‌ت.
