چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە و سەرچاوەیەكیش ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێنج بابەتی سەرەكی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، لەوانە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیا، كە لە مانگی ئازاری ساڵی 2023ـەوە ڕاگیراوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

هەروەک باس لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكرێت لە 26ـی ئەیلولدا و سەردانەكەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغدا و ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتنێكی ئەمنی سەبارەت بە ئەمنییەتی سنوورە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەو سەرچاوە ئاشكراشیكردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دورخستنەوەی ژمارەیەك كاندید لەلایەن كۆمسیۆنەوە تاوتوێ دەكات، گفتوگۆش دەكرێت لەبارەی ئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی و كاریگەرییەكانی لەسەر داهاتووی وڵات.

هاوکات ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، نابێت گرفتەکانی هەولێر و بەغداد ببنە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە