دوای دابەزینێکی کاتیی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 3358 دۆلار بەرزبوووەوە، ئەویش دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک تا 3323 دۆلار دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێویەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 568 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 664 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 758 هەزار دینار
