بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، سەرچاوەی ئاوی سەروچاوە بەڕێژەێکی بەرچاو کەمی کردووە و دەشڵێت: گۆڕانكاری لە كاتەكانی دابەشكردنی ئاو دەكرێت و كاتی پێدانی بۆ نزیكەی كاتژمێرێك كەم دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەكدا بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی شکارتە، ئاماژەی بەوەكرددووە، بەهۆی کاریگەریەکانی وشکە ساڵییەوە سەرچاوەی ئاوی سەروچاوە، کە ئاوی هەردوو شارۆچکەی شکارتە و سەروچاوەی لێ دابین دەکرێت سەرەڕای دانانی دوو غەتاسی (١١٠) کیلۆ واتی، کە ئاو لەسەرچاوەی قوڵپ بەڕێ دەکەن، بەڵام لەئێستادا ئاوەکە بەڕێژەێکی بەرچاو کەمی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمەش وادەکات کە گۆڕانکاری لە کاتەکانی دابەشکردنی ئاودا بکەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داواکارین لە هاوشاریان، کە دەست بەئاوەوە بگرن و بەفیڕۆی نەدەن کاتەکانی ئاو کەم دەکرێتەوە بۆ یەک كاتژمێر و 10 خولەکە ڕۆژنا ڕۆژێک.
دەشڵێت: لە بەیانی بەدواوە کە دەکاتە دوو شەمە بەرواری (١٨/٨/٢٠٢٥) كار بەو كاركردنە نوێیە دەكرێت.

