داهێنانی چینییەکان و گەیشتنیان بە زانستە دوورەکان مەحاڵی تێپەڕاندووە، و ئێستا ڕۆبۆتە چینییەکان بە ١٤ هەزار دۆلار منداڵیان دەبێت.
کۆمپانیای چینی کایوا تەکنەلۆجیا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٥، پڕۆژەی پێشەنگانەی خۆی بۆ پەرەپێدانی ڕۆبۆتێکی مرۆڤدۆست، کە بە منداڵدانی دەستکرد تەیار کراوە خستەڕوو، کە توانای ھاوشێوەکردنی تەواوەتی دووگیانی و منداڵبوونی ھەیە.
ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی چارەسەرێکە بۆ ئەو خێزانانەی کە بەدەست کێشەی نەزۆکییەوە دەناڵێنن، و بڕیارە ساڵی داهاتوو نموونەی ڕۆبۆتەکە بە نرخی نزیکەی ١٠٠ هەزار یوان کە یەکسانە بە ١٤ هەزار دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.
کۆمپانیاکە “ئەم هەنگاوە بە “شۆڕشێکی زانستی” ناوبردووە، بەڵام مشتومڕێکی زۆری مرۆیی و زانستی و ئەخلاقی لێکەوتۆتەوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی نەزۆکی لە چین بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وایکردووە ببێتە چارەسەرێکی ئومێدبەخش.
لە کاتێکدا لایەنگرانی ئەم تەکنەلۆژیایە بە دەستکەوتێکی بێ وێنە وەسفی دەکەن، ڕەخنەگران وەک تەحەدایەکی جددی بۆ بەها مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان دەیبینن، بەتایبەتی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆڵی ژنان و پەیوەندییە سۆزدارییە سروشتییەکانی نێوان دایک و کۆرپەلە.
سەرچاوە: تەلەگراف
