٧ کەسیتر لە غەززە بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا

لە ئاکامی هێرشی سەربازیی و گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە برسێتی لێکەوتووەتەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان منداڵ بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی ژمارەی قوربانیان بە هۆی برسێتییەوە زانیاری بڵاوی کردەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا حەوت فەڵەستینی کە دوویان منداڵ بوون، بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٥٨ کەس کە ١١٠یان منداڵن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە