ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ٦١ هەزار و ٩٤٤ کەس

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە  زیاتر لە ٦١ هەزار فەڵەستینی.

بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ فەڵەستینی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤٧ کەسی دیکە بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٦١ هەزار و ٩٤٤ کەس.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ تەرم و ٢٢٦ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا کە ئاگربەستەکەی ١٩ی کانوونی دووەمی لە غەززە شکاند و، لە ١٨ی ئادارەوە هێرشەکانی دەستیپێکردەوە، ١٠ هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و، ٤٣ هەزار و ٨٤٥ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٦١ هەزار و ٩٤٤ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٥٥ هەزار و ٨٨٦ کەس.

ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە