سودانی و تەیف سامی لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەئامادەبوونی وەزیری دارایی و ژمارەیەك لەوەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاری بانكی ناوەندی و راوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان پرسی زیادكردنی داهاتە نانەوتییەكان تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی بەكاربردنی تەكنەلۆژی هاوچەرخ و میكانیزمی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیكی لەپێناو زیادكردنی داهاتی نانەوتی و پشتیوانیكردنی سەرچاوە داراییەكانی دەوڵەت گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی عێراق، سودانی جەحتیكردەوە، پێویستە گەشەكردنی ئابووری لەڕێگەی وەبەرهێنانێكی نموونەیی دارایی ئەو پێگانەوە بێت، كە زۆرترین داهاتیان هەیە، ئەمە جگە لەدانانی پلانی بەسیستماتیكردنی خەرجییەكان و كەمكردنەوەی بەفێڕدان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە