بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشارو دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکەن و داواش لە بریکارەکان دەکات هەر ماددەیەک بەکەڵکی خوارن نەهات دابەشی نەکەن.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی، تیایدا بریکارەکانی خۆراک لەناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار کراونەتەوە کە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی پێنجەم بە داتای مانگی حەوت دابەش دەکەن.
داواش لە بریکارەکانی دابەشکردن خۆراک دەکات لەکاتی دابەشکردنی خۆراکدا ڕەچاوی ئەوە بکەن هەر ماددەیەک خراپبوو و بەکەڵکی خواردن نەهات دابەشی نەکەن، لەبەرانبەردا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.
ماددەکانی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک پێکهاتووە لە:
برنج: سێ کیلۆ گرام
شەکر: یەک کیلۆ گرام
زەیت: یەک لیتر
نیسک: 250 گرام
لەتکەنۆک: 750 گرام
دۆشاوی تەماتە: 400 گرام.
