spot_imgspot_img

گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە

عێراق دەست بە هەلدانەوەی”بیری نهێنییەکانی مەرگ” لە موسڵ دەکات.

پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/٨/٢٠٢٥، دەستپێکردنی فەرمیی کارەکانی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی “خەسفە”ی ڕاگەیاند، کە بە یەکێک لە گەورەترین، گۆڕی بەکۆمەڵ مێژوودا، دادەنرێت.

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، ڕایگەیاند؛ ” لەگەڵ ڕائید حەمید موسڵیح، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دەستپێکردنی فەرمیی کارەکانی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفەیان ڕاگەیاندووە، کە بە یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت.”

ناوبراو وتی: “ئەم هەنگاوە ئامانجی بە بەڵگەکردنی تاوانەکان و بەدەستهێنانی مافی شەهیدان و کەسوکارەکانیانە، لە چوارچێوەیەکی یاسایی و مرۆیی و بە سەرپەرشتی لایەنە دادوەری، ئەمنی، پزیشکی و هونەرییە تایبەتمەندەکان.”

خەسفە، چاڵێکی خۆکردی قووڵە لە موسڵ، کە چەکدارانی داعش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧دا، بۆ فڕێدانی قوربانییەکان دوای لەسێدارەدانیان بەکاریهێناوە.

جەکدارانی داعش، ڕۆژانە دەیان کردەوەی لەسێدارەدانی ئەنجام دەدا و تەرمەکانی فڕێدەدایە نێو ئەم چاڵەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکان، چاڵی خەسفە لە نێوان دوو هەزار بۆ چوار هەزار تەرم یان زیاتری تێدایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە