كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لە ئەمڕۆوە پلە کانی گەرما دادەبەزن بەڕێژەی 2 تا 3 پلە و ڕۆژانە ئەوەی لەم مانگە ماوە کەش هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە، بەڵام شەوانە فێنک دەبێت بەزۆری و دێتە ناو پلەی 20ەكانەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بەو ڕەشەبای هەیه و چالاکە لەسەر ناوچە جیاوازه کان ئەمڕۆ شەممە خێرایی کەمتر دەبێتەوە و ڕۆژانی دواتر شەماڵ سەرەتا لەناوچەکانی خۆرئاواوە هەڵدەکاتەوە لەنیوەڕۆ و دوانیوەڕۆوە و زۆرینەی ئەو مانگە بای شەماڵە باڵادەستره بەسەر ڕەشەباو ناو بەناو واتا زۆرینەی شەماڵ و کەمینەی ڕەشەبایە بەپێی ناوچەش خێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ڕاشیگەیاند، بای شەماڵەکە خێرایی لەنێوان 5 تا 25 کم لە كاتژمێرێكدا دەبێت، ئەوەی لەمانگە ماوە ئەو شەماڵە کاریگەری لەسەر کەشی شەوانە دەبێ و فێنکی دەکات، چونکە خودی بایەکە بایەکی فێنکە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی گەرمای ساڵانە ، کاریگەری وای لەسەر ڕۆژ نابێت بۆ ئەوەی فێنکی بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی ڕۆژانەش کەش فێنک بێت دەبێت پلەکانی گەرما بێنە ناو بیستەکانەوە و 20 بۆ 29 پلە بێت بۆیه جارێ بۆ ئەمە زۆری ماوە و تاكو ناو وەرزی دابارین کەشی ڕۆژانە فێنک نابێت بەگشتی جگە لەبەشێکی ناوچە کوێستانەکان.

ئەو كەشناسی پێی وایە، بەگشتی وەرزی دابارینی نوێ ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی پاییز دەست پێدەکات و تاوەکو 5- 5 ی ناو وەرزی بەهار دوای 5-5 ی پێی دەوترێت بەختە باران، بەڵام هەندێك جار ڕەنگە پێش و دوای ئەمانەش باران هەبێت یان بارانی پێویست و باش ئەمەش پەیوەندی بەگۆڕانی کەشوهەوا یان ساڵێکی پڕ دابارینەوە هەیە .

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە