گرفتى كه‌مئاوى له‌ سێ گەڕەکی ڕانییه‌ چاره‌سه‌ر دەکرێت

ئ/یادگار عه‌لى حه‌مه‌ مه‌حمود

بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین لەسەر چارەسەری گفتی کەمئاوی لە سێ گەڕەکی ڕانیە زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت”حکومەتی هەرێم بە چوار بیر گرفتی ئاوی ئەو سێ گەڕەکە چارەسەر دەکات”.

سەلام عومەر، بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین تایبه‌ت به‌ ڕادیۆى خه‌ڵك ڕایگه‌یاند” حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به‌ چوار بیری ئاو گرفتى كه‌مئاوى له‌ سێ گەڕەکی ڕانییه‌ چاره‌سه‌ر بكات” .

هاوکات ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: “بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کەمئاوی لە قەزای ڕانیە، بڕیاردرا بە لێدانی چوار بیری ئاو بە قووڵیی 250 مەتر بۆ دانیشتووانى گەڕەکی ڕزگاری و کێوەڕەش و تیتۆکەی .

ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەشدەکات، “پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕینەوە جێبەجێدەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، سەلام عومەر، بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوودا ئاومان بۆ ناوچەکانی دیکەی سنوورەکە دەنارد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە 80%ـی ئاوی پڕۆژەی قوولە کەمی کردووە، کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئاوی قەزای ڕانیە.

سەلام عومەر، بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی پرۆژەی قوولە، زیاتر لە 13 هەزار ماڵی گەڕەکە کۆنەکانی ڕانیە تووشی گرفتی کەمئاوی بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە