spot_imgspot_img

پوتین لە گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات بۆیەكەمجار نەریتی خۆی شکاند

سەرۆكی ڕوسیا بۆ یەكەمینجار لە گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی و لە ئەمریكا نەریتی سواربوونی ئۆتۆمبێلی خۆی “ئاوروسی” شكاند و لەگەڵ ترەمپ سواری ئۆتۆمبێلی “كادیلاك” بوو.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، لەسەر بانگهێشتی خۆی بە ئۆتۆمبێلی لیمۆزینی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە بە “دڕندە” ناسراوە، سواری بووە.
ترەمپ پێشنیاری کرد، کە پێکەوە گەشت بکەن بۆ دانوستانەکان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی (کادیلاک 1) کە نازناوی “دڕندە”ی لێنراوە، دوای ئەوەی پێکەوە وێنەیەکیان گرتووە.
پوتین بەزۆری لەکاتی گەشتکردن بە جیهاندا بە ئۆتۆمبێلی جۆری (ئاوروسی) تایبەتی خۆی سواری دەبێت.
“دڕندە” ئۆتۆمبێلێکی فەرمی دۆناڵد ترەمپ، لیمۆزینێکی کادیلاکی زرێپۆشە و پەنجەرەی دژە فیشەک و تفەنگی ئۆتۆماتیکی و تۆپی گازی فرمێسکڕێژ و کیسی خوێنی تێدایە.
تەنها ئامرازێکی ئاسایی گواستنەوە نییە؛ ئۆتۆمبێلێکە تایبەتە بە سەرۆکی ئەمریکا، نوێنەرایەتی مۆدێلێکی گشتگیر لە تەکنەلۆژیای ئاسایش دەکات کە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسوودەیی سەرۆک لە کاتی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیدا داڕێژراوە.
ئەم لوتکەیە یەکەم لوتکەیە لە نێوان سەرۆکێکی ئەمریکا و ڕوسیا لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا.
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە