ترەمپ: گفتۆگۆی بەرهەمدار و بنیاتنەرمان کرد بەڵام نەگەیشتینە ڕێککەوتن

دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، کۆبوونەوەکەیان بە بنیاتنەر و بەرهەمدار وەسفکرد و گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، بە فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە “10 بە 10” بووین.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ پوتن دانوستانم کرد سەبارەت بە پرسگەلێک لەوانە ناتۆ و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پرسی خاک. وتیشی: پێموایە زۆر نزیک بووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

هەر لە وتەکانی بۆ فۆکس نیوز، سەرۆکی ئەمریکا ئامۆژگاری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕێککەوتن بکات.

جەختیشی کردەوە، دەبێت ئۆکرانیا ڕازی بێت، ڕەنگە ڕازی نەبێت، ئامۆژگاری من بۆ زێلینسکی ئەوەیە کە ڕێککەوتن بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامۆژگارییەکانی بۆ زێلێنسکی، ترەمپ وتی، “بەڵێ دەبێت ڕێککەوتن بکەیت، ڕووسیا زۆر بەهێزە و ئەوان سەربازی گەورەن”.

ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، “نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی”، بەڵام زۆر خاڵ دانوستانیان لەسەر کراوە. وتیشی: زۆر ڕاستگۆیانە لەگەڵ پوتن قسەی کردووە، “یەک یان دوو خاڵی گرنگ ماوە کە لەسەری ڕێکبکەوین”.

دوێنێ هەینی 15ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە