ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی ئەوەی داتای هەڵاوسانی ئەمریکا بەهێزتر لە چاوەڕوانکراو و دابەزینی داواکارییەکانی بێکاری پاڵی بە دۆلار و داهاتی گەنجینەی ئەمریکاوە ناوە بۆ بەرزبوونەوە، ئەمەش ئەگەری دابەزینی ڕێژەی سوودی لە مانگی ئەیلوولدا کەمکردەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی یەک ئۆنسە زێڕی سپۆت بە ڕێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 3352.65 دۆلار. ئایندەی زێڕی ئەمریکا بۆ گەیاندنی مانگی کانوونی دووەم بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 3400.60 دۆلار.
پێوەرەکانی دۆلار بەڕێژەی 0.2% لە نزمترین ئاستی دوو هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە زێڕ کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە، هاوکات داهاتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماوەی 10 ساڵیدا لە نزمترین ئاستی یەک هەفتەوە بەرزبووەتەوە.
ترەمپ دوای 48 کاتژمێری مێژوویی زێڕ ڕزگار دەکات: هیچ باجێک لەسەر کانزا بەنرخەکان دانەنرێت
داتا بەهێزەکانی نرخی جوملەی ئەمریکا گرەوەکانی لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری ڕێژەی سوودی نیوە لەسەد لە مانگی داهاتوودا کەمکردووەتەوە.
وەزارەتی کاری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموزدا پێوەرەکانی نرخی بەرهەمهێنەر (PPI) بەڕێژەی 3.3% لە چاو ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و پێشبینییەکانی 2.5%ی تێپەڕاندووە. هەروەها داواکاری بێکاری هەفتانە لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە هاتە ئاراوە و گەیشتە ٢٢٤ هەزار لە بەرامبەر ٢٢٨ هەزار کەس کە چاوەڕوان دەکرا.
ئۆلێ هانسن، بەرپرسی ستراتیژیەتی کاڵا لە بانکی ساکسۆ وتی “زێڕ بە نزمتر مامەڵەی پێوەدەکرێت، چونکە خوێندنەوەی بەهێزتر لە چاوەڕوانکراوی PPIی ئەمریکا دەتوانێت هیواکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە.
وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکانە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریدا لە “دەرئەنجامە جدییەکان” ئەگەر ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی لە میانی دیدارەکەیاندا پێشنیاری ئاشتی بۆ ئۆکرانیا ڕەتبکاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی دواتر لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا.
لەنێو کانزا بەنرخەکانی دیکەدا، نرخی زیوی سپۆت بەڕێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 38.11 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. پلاتینیۆم بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 1352.60 دۆلار. پالادیۆم بە ڕێژەی 1.7% بەرزبووەوە و گەیشتە 1140.81 دۆلار.
