وەزیری ئاوەدانکردنەوە:دەیان پرۆژەی ڕێگاوبان ئەنجام دەدەین

وەزیری ئاوەدانکردنەوە پلانی وەزارەتەکەی بۆ دە ساڵی ئایندە دەخاتەڕوو و دەڵێت”لەماوەی دە ساڵی داهاتودا بەپێی ئەو ماستەرپلانەی دادەنرێت دەیان پڕۆژەی دیکەی رێگاوبان و پردو تونێل و یەکتربڕ و رێگای خێرا لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامبدەین”.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی پلاندانانی کرد سەبارەت بە ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە گرنگی ماستەرپلانەکە بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردن بە هاونیشتیمانیان کردو رایگەیاند، دەتوانین لەماوەی دە ساڵی داهاتودا بەپێی ئەو ماستەرپلانەی دادەنرێت دەیان پڕۆژەی دیکەی رێگاوبان و پردو تونێل و یەکتربڕ و رێگای خێرا لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامبدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن لە رابردودا سەدان پڕۆژەمان لە شارو شارۆچکەو گوندەکان ئەنجامداوە، لەئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەبواری رێگاوبان بەتایبەت لە سنووری سلێمانی رادەگەیەنین و دەیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە بریکارانی وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبون، لەلایەن هۆبەی ماستەرپلانەوە وردەکاری ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان خرایەڕو، لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی تێروتەسەل و هەڵسەنگاندنی وردی بۆ کراو کۆمەڵێک پێشنیارخرایەڕو، لە کۆتاییدا بڕیار و رێنمایی پێویست دەرکرا.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە