ئەندامێکی فراکسیۆنی پپارتی لە پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت” ئه‌گه‌ر هیچ نه‌یه‌ته پێش هه‌تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت”.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم بووه لە پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا به زیاده‌وه جێبه‌جێی كردووه، و ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌غدان به‌هێزه‌وه هه‌موو پابه‌ندییه‌كیان به‌رامبه‌ر به‌غدا پیشان داوه.
ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی نەوتەوە ڕێککەوتنی کۆتایی کراوە و”ئێستا نەوتەکە هی بەغدایە كه‌ی و چۆن بریاری لێ ده‌ده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی خۆیان ده‌یزانن، چونکە میکانیزمی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دۆزراوەتەوە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە”.
لەبارەی داهاتی نانەوتی و ناوخۆ، شێروان دووبەردانی ڕایگەیاند، ته‌نیا رێككه‌وتن له‌باره‌ی داهاتی نا نه‌وتی ماوه، ئه‌ویش هه‌وڵی زۆر باش هه‌یه كه تا یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌نه ئه‌نجامی باش له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا دا بێت.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارت لەبارەی وادەی هاتنی مووچەی مانگی شەش روونیکردەوە، ئه‌گه‌ر به‌غدا بیانووی تازه نه‌دۆزێته‌وه و سەقفی داواکارییەکانی زیاتر نەکات، ئه‌وا دوای ناردنی 120 ملیار داهاتی نانه‌وتی لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، له رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریار له ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌درێت و به هه‌موو ئه‌گه‌رێك ره‌نگه بكه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دوو هەفتە لەمانگی هەشت تێدەپەڕیت و هێشتا موووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، هاوکات دوای زیاتر لە دوومانگ و نیو مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە مووچەی مانگی پێنجیان بۆ هات. ئەمەش لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغدا دەستیپێکردووە و بەرەو کۆتایی دەچێت.
