عێراق لەبارەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران هاتە دەنگ

ئاسایشێ نیشتیمانی عێڕاق لەسەر واژۆکردنی یاس=داشتنامەیەک لە نێوان عێراق و ئێران زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران نەکراوە، بەڵکو یاداشتێک بۆ ‘بێلایەنکردنی’ حزبە کوردییەکانی ئێران واژۆ کراوە”.

ئەمڕۆ پێةج شەممە، 14ـی ئابی 2025، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەبارەی دەنگۆی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک لەگەل ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو هەواڵەنای لە سۆشیال میدیا و میدیاکانەوە سەبارەت بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێ لەگەڵ ئێران ڕەتدەکەینەوە، ئەوەی هەبووە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بووە کە پێشتر ئامادە کرابوو

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بنەمای واژۆکردنی ئەم یاداشتە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنووسێکی ئەمنی کە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ واژۆ کراوە و ناوەڕۆکە سەرەکییەکەی بریتییە لە “بێلایەنکردنی ئۆپۆزسیۆنی کوردیی ئێران” کە لە هەرێمی کوردستان جێگیرن.

ئاسایشی نیشتیمانی جەختیکردەوە، کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی نووێ لەنێوان هەردووو وڵات نەکراوە، بەڵکو تەنها واژۆکردن بووە بۆ کاراکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئامادە کرابوو و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیشش پەسەندی کردووە، دوای هاتنی عەلی لاریجانی بۆ عێراق واژۆکردنەکە ئەنجام درا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە