وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٣٩ کەس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
ڕوونیشکردەوە کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٣٩ کەس.
ئەوەشی خستەڕوو کە ١٠٦ منداڵ لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
