spot_imgspot_img

توێژینەوەیەک نهێنی سەیری بۆق دەردەخات

لە توێژینەوەیەکدا جەند نهێنییەکی بۆق ئاشکرا کراوە کەلەکاتی دەرکەوتنی مەترسیدا ئەنجامی دەدات بەپێی دۆخەکان.
سۆران حەمە عەلی، مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سلێمانی، لە تویژینەوەیەکدا دەڵێت”تۆمارکردنی سەرنجڕاکێشی دوو جۆری بەرگریکردن پێکەوە لە بۆقی دێمیدا لە ناوچەی دەربەندیخان”
unusual defensive behaviour combination recorded in bufotes viridis (laurenti, 1768)
Daniel Jablonski & Soran H.Ahmed
دەقی نووسینەکەی:
زۆر جار مرۆڤ وابیردەکاتەوە تەنها خۆی هەوڵی مانەوە دەدات و ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە دەبێتەوە کە ژیانی دەخەنە مەترسیەوە.
هەر زیندەوەرێک لەسەر زەوی کۆمەڵێک میکانزم و ڕێگەی هەیە بۆ پاراستنی ژیانی.
خێزانی بۆقەکان تا ئێستا نزیکەی سی شێوازی بەرگری تێیاندا دۆزراوەتە کە خۆیان دەبیینەوە لە دوو قۆناغی بەرگریدا.
قۆناغی یەکەم پێش ڕووبەڕووبونەوەی مەترسیە بۆ نموونە بەهۆی ڕەنگیان و خۆ ماتکردنیان ڕێگردەبن لەوەی ڕاوکەرەکانیان بیاندۆزنەوە
قۆناغی دوەم پاش ئەوەدێت کە ڕاوکەرەکە دەیانبینێت، لێرەدا چەندین قۆناغی بەرگری هەیە بۆ نموونە خۆ گەورەکردن، خۆکردن بە مردوو، دەردانی بۆنی ناخۆش و ژەهر.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دوو سیفاتی خۆپاراستنمان لە بۆقی دێمیدا تۆمارکردوە لە نزیک دەربەندیخان کە خۆ بەگەورە نیشاندان و دەردانی بڕێکی زۆر ژەهرە، ژەهرەکە کار لە بڕبڕەدارەکان دەکات و لەکاتی خواردنی بۆقەکە دەبێتە هۆێ وەستان و تێکچونی لێدنی دڵی ڕاوچیەکەو لەوانەشە مردنی.
ئەم حاڵەتە لە کاتێک ڕویداوە کە لەکاتی باراندا بۆقەکە بینراوە لە نزیک دەربەندیخان لەساڵی 2019، دوای ئەوەی گەشتوە بەو قەناعەتەی ئیتر ڕێگەی دەربازبوونی نیە ئەم سیفاتەی پیشانداوە، لەم حاڵەتەدا ڕاوکەر گەر ڕێویەک یان باڵندەیەکبێت ڕەنگە نەوێرێت بیخوات. هەرچەندە بابەتەکانی سروشت زۆر ئاڵۆزترن بۆ نموونە هەندێک لە ڕاوکەرەکان لەگەڵ ئەمەشدا ڕاوی ئەم بۆقانە دەکەن و بەشێکن لە نێچیرە سەرەکیەکانیان.
سەرەتا بۆقەکە قاچی بڵاوکردوەتەوە و لەشی پانکردوەتەوە بۆ ئەوەی گەورەتر دەرکەوێت، پاشان لەڕێگەی کۆمەڵێک ڕژێنی سەر پێستی دەستیکردووە بە دەردانی جۆرێک لە ژەهر و وردە وردە لەسەر هەموو لەشی بڵاوبوەتەوە و وەک کەڤی سپی دەرەکەوێت.
شایەنی باسە ئەم ژەهرە گەر بەر دەست و پێستی مرۆڤ بکەوێ ئاسایە تەنها لەکۆئەندامی هەرسدا کێشە دروستدەکات.
لە سروشتدا هەمووشتێک تا کۆتا نەفەس هەوڵی مانەوە دەدات.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە