spot_imgspot_img

سووریا و تورکیا ڕێککەوتنی سەربازییان واژۆکرد

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە وەزیرانی بەرگری سووریا و تورکیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە ڕاهێنان و ڕاوێژکاری سەربازی واژۆ کردووە، ئەمەش دوای دانوستانەکان لە ئەنقەرە.

ئاژانسی هەواڵیی سانا، بڵاویکردەوە، مەراسیمی واژۆکردنەکە دوای کۆبوونەوەی نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا و حسێن سەلامە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا هات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاداشتەکە بریتی بووە لە “ئاڵوگۆڕی بەردەوامی کارمەندانی سەربازی بۆ بەشداریکردن لە خولی مەشقی تایبەتمەند بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆن و بەرزکردنەوەی توانای هاوبەش، هەروەها ڕاهێنان لە کارامەیی تایبەتمەند (وەک بەرنامەکان لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاککردنەوەی مین، بەرگری ئەلیکترۆنی، ئەندازیاری سەربازی، لۆجستی، و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی)”.

سانا ڕوونیکردەوە کە یاداشتەکە هاوکاری تەکنیکی لە ڕێگەی ناردنی پسپۆڕانی تایبەتمەندەوە بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی مۆدێرنکردنی سیستەمی سەربازی و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و تواناکانی فەرماندەیی لەخۆگرتبوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە