خوێندکارێک داواکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا و گشتی سلیمانی دەکات، هاوکات داوا دەکات وەزیری پەروەردە گرفتەکەی بۆ چارەسەر بکات.
خوێندکارێک کە لە خوێندنی ئێوارانی سلێمانی دەخوێنێت، لەڕێگەی #خەڵك-ەوە گرفتی لە خوێندنی ئێواران دەخاتە ڕوو و داوا دەکات پەروەردە و وەزیری پەروەردە گرفتەکەی بۆ چارەسەر بکات.
لە لێدوانێکدا، ئەو خوێندکارە ڕایگەیاند، کە لەقوتابخانە گرفتی فێربوونی هەیە و بۆئەمەش ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەتی هەیە کە ئاماژە بەو گرفتە دەکات، وە بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەم خوێندکارە پێویستی بە مامۆستای پەروەردەی تایبەت هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مامۆستا ئێستا گرفتی لە خوێندنی ئەمساڵ بۆ دروستبووە.
ئەو خوێندکارە پاش پێشکەشکردنی داواکاری وەڵام دراوەتەوە کە دەبێت خۆی بچێتە هەولێر، بەڵام ئەو ڕایگەیاند باری تەندروستی و دارایی باش نیە و ناتوانێت بچێتە هەولێر بۆیە داواکارە وەزیری پەروەردە داواکارییەکەی پەسەند بکات.
دەقی داواکاری ئەو خوێندکارە:

