وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هاووڵاتیان لە هەوڵێکی فێلکردن ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت” ئاگاداری ئەم بابەتە نین و ئەمە بەشێكە لە فێڵ كردن”.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابین كردنی مووچەی كەم ئەندامی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی .
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو پەیوەندییەدا داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و تحویل كردنی دەكات، ئەمەش وەک فێڵیک بەکاردەهێنێت.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، بەداخەوە ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵ كردنە بوونەتەوە. لێرەوە بە هەموولایەك رادەگەینین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نیە و ئەمە بەشێكە لە فێڵ كردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگاداری یەكانی بڵاو دەكاتەوە،
وەزارەتەکە هۆشداریشیدا و دەڵێت”بەرامبەر بەم فێل كردنەی ئەم گروپانەش رێكاری یاسایی دەگرینە بەر”.
