spot_imgspot_img

بەهۆی ئاگرەوە حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لە بەغدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک حەوت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە ماڵێک لە گەڕەکی ئوور کەوتۆتەوە و ژن و مێرد و پێنج منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە، هاوکات ناوی قوربانیانی ئاگرەکەش بلاوکرایەوە.

ناوی ئەندامانی خێزانەکە:

  • ئەسیر رەحمان عەبدولموحسین.
  • خەنسا ئیبراهیم عەبدولموحسین
  • ئەمیر
  • سارا
  • مەیار
  • زەهرا

دوای رووداوەکە، تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە و تەرمەکانیان گواستەوە بۆ دادپزیشکی و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە