ناو تۆمارکردنی منداڵان لە فۆڕمی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر وادەی کردنەوەی تۆماری منداڵان لە پسوڵەی خۆراک ئاشکرا دەکات و دەڵێت”:   لە 1 ی ئەیلولەوە تۆمارکردنی منداڵ ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە کارا دەکرێت”.

ڕووبار عومەر، بەرپرسی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاندووە، لە سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک لە 1ـی ئەیلوول سیستمی خۆراک لە هەموو عێراق کارادەکرێتەوە، هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ناوی تۆماربکات، لەو ڕۆژەوە دەتوانێ ئەو کارە بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی تۆمارەکە، هەموو خزمەتگوزارەیەکانی فۆرمی خۆراک لە یەکی ئەیلول بکرێنەوە، لە وانەش تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم یان فۆڕم بۆ خێزانی نوێ.

جێی باسە، زیاتر لە دوو ساڵە تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبوو ڕاگیراوە، و زۆرینەی ئەو منداڵانەی لەدایکبووی ساڵی 2022 بوون هێشتا ناویان لە پسوڵەی خۆراکدا نییە، و بڕیارە بەکردنەوەی سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک بتوانرێت ناویان لە سیستمەکە زیاد بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە