نزیکەی 50 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی

لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک نزیکەی 50 زیارەتکاری ئێرانی لە پارێزگەی بەسڕە بوونە قوربانی.

درەنگانی دوێنی شەو، پاسێکی زیارەتکارانی ئێران لە سەر ڕێگەی ڕومێلەی ڕۆژئاوای بەسڕە وەرگەڕا و بە هۆیەوە نزیکەی 50 زیارەتکار بوونە قوربانی.

عەقیل فرەیجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگەی بەسڕە ڕایگەیاند لە ڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 43 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاسەکە دوای بەشداریکردنی زیارەتکارەکان لە چلەی ئیمام حسێندا لە کەربەلاوە گەڕاوەتەوە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە