وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاشكرای دەكات، لە عەممان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سووری-ئوردنی-ئەمریکی بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو رێگایانە کرا کە بەهۆیەوە بتوانرێت هەماهەنگییەکان بەرەوپێشببردێن لەپێناو سەقامگیری و سەروەری سووریا و ئاسایشی هەرێمیدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتنێک لەنێوان هەر سێ لایەندا واژۆکرا بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی سووریا لە چەسپاندنی زیاتری ئاگربەست لە سوەیدا.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وتی، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی سوەیدا دەکەین و هەوڵی گێڕانەوەی ئارامی و خزمەتگوزاری تەندروستی دەدەین.
