بڕیار ڕەشید: حکومەتی هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندییەكانی ئێستای حكومەتی هەرێم بە بەراورد بە یاسای بودجەی عیراق كەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە.

د. بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد: پێشتر بڕی نەوتی هەرێم بە 400 هەزار بەرمیل دیاریكرابوو، كە هەناردەی بكات ئێستا كەمكراوەتەوە بۆ 120 هەزار.

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە لەسەر هەرێم و بەغداد ئەم كێشەیە لەچوارچێوەی ژمارەكاندا نەهێڵنەوە و هەردوولا پابەندبن بەتایبەت هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی ڕادەست بكات و دەست بەهەناردەكردنی نەوتەكەی بكات.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە بەغداد دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێشتا هاووڵاتییان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە