spot_imgspot_img

ئەمشەو جارێکی دیکە بۆریی ئیفراز سێ شکا

بۆری ئاوی ئیفرازی سێ جارێکیتر شکا و ئەو گەڕەکانەی لەسەر ئەو هێڵەن سبەینێ ئاویان نابێت.
میدیای پارتی لەزاری بەرپرسێکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆرییەکە لە گەڕەکی هەولێر نوێ شکاوە و بەهۆیەوە پڕۆژەکە لە کارکردن وەستاوە.
شکانی بۆریەکە بەهۆی کارکردن لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بووە لەنزیک مزگەوتی ماس ستی لەسەر شەقامی١٢٠ مەتری بووە کۆمپانیایەک لەکاتی کردن شکاندویەتی.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە شوێنی شکانی بۆرییەکەن و سەرقاڵی چاککردنەوەین.
بەگوێرەی وتەی ئەو بەرپرسە، چاککردنەوەکە چەند کاژێرێکی دەوێت، دوای چاککردنەوەش بۆرییەکان چەند کاژێرێکیان دەوێت بۆ پڕبوونەوە لە ئاو، بۆیە سبەی ئەوەی ئاوی لەسەر ئەو پڕۆژەیە بێ ئاوی پێ نادرێت.
شەشی ئەم مانگە جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکابوو، دوای کەمتر لە 24 کاژێر بۆرییەکە چاککرایەوە.
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە، کە دەکاتە 40%ـی دانیشتووانی شارەکە.

ئەو گەڕەکانەی ئاویان پێناگات بریتین لە:

گەڕەكەكانی سنووری شەقامی 120 مەتری تا دەگاتە كۆلیژی پۆلیتەكنیك.
لە شەقامی 60 مەترییەوە: گەڕەکی وەزیران تا ئیسكان.
لە شەقامی 40 مەترییەوە: لە نزیك نەخۆشخانەی منداڵبوون تا شەقامی ڕووناكی و بارەگەی كۆنی ڕۆژنامەی خەبات.

هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە