spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە دکتۆر محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

سەبارەت بە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کردەوە و رایگەیاند، “درێژەکێشانی ئەم کێشەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، باشترین رێگەچارە بۆ هەموو لایەک پابەندبوونە بە رێککەوتنەکان، چونکە رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە رەنگدانەوەی ئیرادەی راستەقینەی هاووڵاتیان بێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە