spot_imgspot_img

خانەقین گەرمترین ناوچەی هەرێمە

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەش و هەوای ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و گەرمترین ناوچەی هەرێم “خانەقینە بە 49 پلە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی بڵاوکراوەکە کەش و هەوا بەمشێوەیە دەبێت:
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 15– 25 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژ ئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
کەشناسی پێشبینی بۆ کەش و هەوای سبەینێش بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت”پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بەڕۆژی یەک شەممە”.
پێشبینی کەشناسی بۆ کەش و هەوای سبەینێ بەم جۆرەیە:
سبەى دووشەممە 11-08-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 47 پلەی سیلیزی
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە