سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کۆدەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی 15ی ئەم مانگە لە ویلایەتی ئالاسکا-ی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن لە ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکە بۆ پرسی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، کە لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد و بەدەیان هەزار کەس کوژران و زیاتر لە پێنج ملیۆن ئۆکراینیش ئاوارەبوون.
