شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە یەک شەممەوە دوایین شەپۆلی گەرمای ئەم ساڵ ناوچەکە دەگرێتەوە و دەشڵێت: لە گەرمیان و دەورووبەری دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لە یەک شەممەوە بۆ پێنج شەممە پلەی گەرما بەراورد بە ئێستا 4 بۆ 6 پلە بەرز دەبێتەوە و ئەمەش دوایین شەپۆلی گەرمای بەتینی ئەمساڵ دەبێت.
ڕاشیگەیاند، لەو شەپۆلەدا پلەی گەرما لە گەرمیان و دەورووبەری دەكاتە 50 پلەی سیلیزی و لە ناوچەکانی دیکە لە 44 بۆ 48 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ شەپۆلەکەدا خێرایی با چالاک دەبێت، گەرماکە کۆتا شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ دەبێت.
