هەرێم و عێراق بۆ نەوت ڕێككەوتن

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەڵێت: هەموو ئامادەکارییەکمان کردوە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان و ڕێككەوتین.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندوە، ئەوان سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکردوە و تەنانەت گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

دەشڵێت: هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراوە و هەناردەکردنەوەی نەوت بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە لە هەرێمی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو لەماوەی (48) کاتژمێری ڕابردودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، بەڵام کۆمپانیاکانی نەوت داوای دڵنیاییان کردوە و بڕیار وایە ئەم پرسە تا سبەینێ شەممە یەکلابکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە