مانگی ڕابردوو زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی تۆمار کراوە

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماری بوومەلەرزەی بۆ مانگی تەمووز بڵاوکردەوە و دەڵێت”زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی تۆمارکراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماری بوومەلەرزەی مانگی تەمموز بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند، کۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی کە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون ژمارەیان (٤٢٦) بوومەلەرزە بووە ، بەڵام ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە ناو هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە بریتی بووە لە56 بوومەلەرزە

بەپێی بڵاوکراوەکە، بەرزترین گووڕی بوومەلەرزەش کە تۆمارکرابێت لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای (دهۆک) بووە بە گووڕی (٣.٤) لە ڕێکەوتی (٢٣-٧-٢٠٢٥).

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاند، زۆرترین ڕووداوی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە بریتی بووە لە (٣٤) ڕووداوی بوومەلەرزە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە (١٠) ڕووداوی بوومەلەرزەی هەبووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە