ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەشاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان دەستگیرکرد، پیلانیان ئەنجامدانی تەقینەوە بوو لەیەکێک لەبنکەکانی بەرگری شارستانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان، دەستبەجێ توانیان لەئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لەشاری سلێمانی دەستنیشان بکەن و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٢تا٢٤ی٢٠٢٥/٦ دەستگیریان بکەن و یەکێک لەتیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگری شارستانی بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای دانپێدانان دەرکەوت تیرۆریستان بەنیازبوون لەپیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، لەپیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەسەرکەوتوویی توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن.

جەختیشی کردۆتەوە، لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی (٢)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە