دیداری نێوان سەرۆکی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەرمریکا ئەرێنی بوو و کرملین دەڵێت”دیدارەکە زۆر بە سوود و بونیادنەر بوو، قەیرانی ئۆکراینا و هەروەها دیدگای ستراتیژی هاریکاری نێوان ئەمریکا و ڕووسیا باسکران”.
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند، دیداری نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلافیمیر پووتین و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆڤ لەبارەی ئۆکراینا بە سوود و بونیادنەر بووە و وتیشی، “لەبارەی ئۆکرایناوە هەندێک ئاماژەمان پێدا، لە لایەن ترەمپ’یشەوە هەندێک ئاماژەمان پێگەیشت”.
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین وێڕای ئاماژەدان بە دیدارەکە کە سێ کاتژمێری خایاندووە، ڕایگەیاند، “دیدارەکە زۆر بە سوود و بونیادنەر بوو. لە دیدارەکەدا بە تایبەتی باسی قەیرانی ئۆکراینا و هەروەها دیدگای ستراتیژی هاریکاری نێوان ئەمریکا و ڕووسیا کرا. لەبارەی ئۆکرایناوە هەندێک ئاماژەمان پێدا، لە لایەن ترەمپ’یشەوە هەندێک ئاماژەمان پێگەیشت”.
ئوشاکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە پووتین لەبارەی ئۆکرایناوە زانیاری تەواوی هەیە و ڕوونیکردەوە، “تا ئێستا لەبارەی دیدارەکەوە هیچ زانیارییەک بە ترەمپ نەدراوە. بۆیە لە ئێستادا هیچ هەڵسەنگاندنێکم نییە بۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە. دوای ئەوەی ویتکۆڤ لەبارەی دیدارەکەوە زانیاری بە ترەمپ بەخشی، باشتر دەتوانین شیکردنەوە بۆ دیدارەکە بکەین”.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەو ٥٠ ڕۆژەی وەک وادەیەک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا دابووی بە پووتین بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا، لە ٨ی ئاب لێی پەشیمان بوویەوە و کەمی کردەوە و بەروارێکی نوێ دیاری کرد و ڕایگەیاند لە ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژدا ئەگەر ڕووسیا ڕێککەوتن نەکات، سزای نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت.
