فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی زیاتری ژێرخانی ئابووری، ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراک یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بۆ ئەو مەبەستەش سێ سایلۆ دروست کراون و چەند سایلۆیەکیش لە دروستکردندان؛ کە دەتوانن 200 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە وەبەرهێنانی کشتوکاڵییش لە 1.8% بۆ 10% زیاد کردووە، 30 هەزار خانووی پلاستیکی و 319 کۆگای ساردکەرەوە بۆ کۆگاکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دروست کراون.
هەر لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 11 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، هەزار و 650 کارگەی نوێ دامەزراون، جگە لەمانەش بۆ یەکەمجارە بە فەرمی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کابینەی نۆیەم هەناردەی وڵاتان کر
