دەست بەسەر کەشتییەک نەوتی قاچاخدا گیرا

لە بەندەری بەسڕە دەست بەسەر کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا گیرا کە بە ئاڵای لایبیریاوە هەوڵی بە قاچاخبردنی 250 هەزار نەوتی عێراقی دابوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزی دەریای عێراق دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە لە نزیک سەکۆی بارکردنی نەوتی بەندەری بەسڕەدا بە بوونی بەڵگەنامەی فەرمی لەنگەری گرتبوو.

کەشتییەکە کە ئاڵای لایبیریای هەڵکردووە،  250 هەزار تۆن نەوتی ڕەشی هەڵگرتووە و بە پێی زانیارییەکان ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بە قاچاخ بیباتە دەرەوەی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە هات ە هەفتەی ڕابردوو نووسراوێکی کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ بڵاوکرایەوە کە باسی لەوە دەکرد لە بەسڕەوە نەوت بە کەشتی بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە