spot_imgspot_img

لە هەولێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ حاڵەتێکی دەگمەن ئەنجامدرا

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ حاڵەتێکی دەگمەن ئەنجامدراوە و دەشڵێت: ئەمەش نیشانەیە لە پێشکەوتنی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خۆشبەختانە (کاک عەلی) تەمەن ٢١ ساڵان، دوای ساڵانێک ناڵاندن بەهۆی زیادە گۆشتی ڕووخسارەوە، توانی دوای دوو نەشتەرگەری جوانکاری لە نەخۆشخانەكەمان، کێشەکەی چارەسەر بکات و لەسەر ئەرکی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر نەشتەرگەرییەکانی بۆ ئەنجامدرا.

نەخۆشخانەی ڕزگاری، کە گەورەترین ناوەندی تەندروستییە لە هەولێر، خزمەتی بێ وێنەی پێشکەشکردووە بە هاووڵاتیانی هەولێر لە گشت بەشەکانی .

جەختیشی كردۆتەوە، ئەمەش نیشانەیە لە پێشکەوتنی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی تەندروستی باش بۆ هاووڵاتیان ، سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگ و نەناردنی هاوکاری و پێداویستیەکانی نەخۆشخانە و دەرمان لەلایەن بەغداوە بەڵام هەر بەردەوامە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بەردەوامە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیانی هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەر سەرەرای کاری نۆژەنکردنەوەی ناو نەخۆشخانەش .

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە