لە ڕوودوێکی تەقەکردندا لە هەڵەبجە دوو گەنج کوژران و پۆلیسیش دوو کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕووداوەکەدا دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر 3ی بەیانی لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو گەنج لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوو کەس بە بڕیاری دادوەر و بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکە دەستگیرکراون.
پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
