سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، هەردوو كاندید (قەمەر سامەڕائی و زەینەب جەواد) بەهۆی چەند پێشێلکارییەک لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا لە خۆکاندیدکردن دوورخرانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی (شەفەق)ی ڕاگەیاند، “کۆمسیۆن بڕیاریدا کاندیدەکان (قەمەر سامەڕائی) لە هاوپەیمانی تەقەدوم و (زەینەب جەواد) لە هاوپەیمانی بەدیل لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتوو بێبەش بکرێت بەهۆی پێشێلکردنی ڕەوشتی گشتی و هەندێک لێدوانی نەشیاو و پێشوەختە هەڵبژاردن”.
قەمەر سامەڕائی و زەینەب جەواد، کە هەردووکیان پارێزەر و چالاکوای مشتومڕاوی بوون، لە میدیاکاندا ناوبانگیان پەیداكرد، کاتێک ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە پەرلەمانی عێراق خرایە دەنگدانەوە. ئەوان لە سەرسەختترین نەیارەکانی بوون.
بڕیارە لە 11ی 11ی 2025دا هەڵبژاردنی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و لە 1ی 10ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
