باڵیۆزی بەحرەین: حیكمەتی بارزانی لە ئیدارەدان پێگەی هەرێمی بەهێز كردووە

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق دەکات و ئەو باڵیۆزە دەڵێت: لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێلی ئاسمانی بەحرەین دەست بە گەشتەکانی بکات بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە پایتەختی بەحرەینەوە بۆ هەولێر.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممە 4ی ئابی 2025 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالید ئەحمەد مەنسور، باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق ئاڵوگۆڕکران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، باڵیۆزی بەحرەین سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ “ڕۆڵ و پێگە و حیکمەتی بارزانی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و ئەو پێگەی بەهێزەی هەرێمی کوردستان هەیەتی”، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانیی حکومەتی بەحرەینی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئاماژەی بەوەدا، کە بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەحرەین کارمان لەسەر ئەوە کردووە لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵی ئاسمانی بەحرەین دەست بە گەشتەکانی بکات بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە پایتەختی بەحرەینەوە بۆ هەولێر.

باڵیۆزی بەحرەین ڕاشیگەیاند، کە لە هەوڵدان لە داهاتوودا کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەولێر بکەنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە