سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، رەزامەندیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵ دەرچووە و دەست بە دابەشكردن دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەنی دا بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ و دەست دەكرێت بە ئامادەكردن و پێدانی لیستی خۆراك بە بریكارەكان و پاشانیش لەم چەند رۆژەدا بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد: بەشەخۆراكی پێویست لەناو كۆگاكانیاندا هەیە، جگە لە زەیت، بەشەخۆراكەكانی دیكە هەمووی هەیە.

دەشڵێت، بەشەخۆراكی پێنجەم پێكهاتووە لە برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک، لەگەڵ لەتکە نۆك، لە هەندێك شوێنیش فاسۆلیا دەدرێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاندووە، “داوا لــە بریکارانــی خۆراکــی بنکــەی 201 دەکــەین بەیانــی ئەمڕۆ دووشـەممــە 4ی ئاب، ســەردانــمان بکــەن بـــۆ وەرگرتنــەوەی لیستــی بریکــاری بەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمـــی ساڵــی 2025”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە