“یان هەموومان پێکەوە یان هیچ کەس!”

ئەبو عوبەیدە، ئەو پیاوەی کە بووەتە دەموچاوی سەربازیی حەماس، دەڵێت ئێمە ئامادەین ڕێگە بدەین خاچی سوور خواردن و دەرمان بهێنێت بۆ دیلەکان، بەڵام بە مەرج.

مەرجەکانی چین؟

یەکەم و گرنگترینیان ئەوەیە کە دەبێت ڕێگەکان بە تەواوی بکرێنەوە بۆ ئەوەی خواردن و دەرمان بگاتە هەموو خەڵکی غەززە، نەک تەنها بۆ دیلەکان.

بە واتایەکی تر، پەیامەکە ڕوونە:

ناتوانن تەنها بیر لە خەڵکی خۆتان بکەنەوە و خەڵکی ئێمە پشتگوێ بخەن. یان خواردن بۆ هەمووان، یان بۆ هیچ کەس

مەرجی دووەمیش ئەوەیە کاتێک خاچی سوور یارمەتییەکان دەگەیەنێت، نابێت فڕۆکەی سیخوڕی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئیسرائیل نەتوانێت شوێنی دیلەکان ئاشکرا بکات و ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژ ئەنجام بدات.

ئەبو عوبەیدە قسەیەکی تریشی کردووە کە زۆر گرنگە: دەڵێت ئێمە بە ئەنقەست دیلەکان برس ناکەین، ئەوان هەمان شت دەخۆن کە چەکدارەکانمان و خەڵکی غەززە دەیخۆن.

لەم پەیامەدا حەماس دەیەوێت بڵێت ئێمە وەک ئیسرائیل نین کە گەمارۆی خستۆتە سەر ملیۆنان کەس، بەڵکو ئێمە لەگەڵ دیلەکانمان وەک خۆمان مامەڵە دەکەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە