spot_imgspot_img

تا مۆبایلەکەت پێبێت پشوو نادەیت

ئەگەر دەتەوێت پشووەکانی کۆتایی هاوینت کەمترین سەرقاڵی تێدابێت ئەوا دەبێت لە مۆبایلەکەت دووربکەویتەوە، ئەگەر ئەم پێشنیارە بۆت گونجاوە ئەوا لە درێژەی بابەتەکە زیاترت بۆ ڕووندەکەینەوە.

کاتێک بۆ پشوو یان گەشت یان سەیرانێکی ئاسایی دەڕۆینە دەرەوە، بەشێکمان بەهۆی سەرقاڵی بە مۆبایلەوە بەشێکی ئەو چالاکییە لەدەست دەدەین، بۆیە بەدانانی دۆخی پشوودان، مۆبایلەکەت زۆربەی پەیوەندیکەران دەنێرێت بۆ نامەی دەنگی و ئاگادارکردنەوە ناگرنگەکانی ئەپەکان بێدەنگ دەکات، لە هەمان کاتدا هێشتا ڕێگە بە پەیوەندی و نامە دەدات لە کەسانی دیاریکراوەوە، هەروەها ئاگادارکردنەوە لە ئەپی تایبەتەوە.

تەنها پێویستە جارێک Vacation Mode دابنێیت، پاشان لەکاتی پێویستدا دایبگیرسێنی. چۆن؟

دۆخێکی نوێی تایبەتمەند

تایبەتمەندی ئەپڵ ئامانجی کەمکردنەوەی سەرقاڵبوونە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ماک و ئەپڵ واتچ و ڤیژن پرۆ بۆ ئەوەی بتوانیت سەرنجی زیاتر بدەیت.

جگە لە Do Not Disturb کە زۆربەی سەرقاڵکردنەکان بە یەک لێدان بلۆک دەکات، Focus Mode دۆخی پێشوەختەی دیکە پێشکەش دەکات، یان دەتوانیت دۆخی خۆت دروست بکەیت.

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لەسەر ئایفۆن یان ئایپاد، پەنجە بنێ بە ئایکۆنی ڕێکخستنەکان و بچۆرە خوارەوە و لە مینیوەکەدا “Focus” هەڵبژێرە.

لە شاشەی فۆکەسدا، لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستدا، پەنجە بنێ بە دوگمەی “+” و لە مینیوەکەدا “Custom” هەڵبژێرە.

لە شاشەی داهاتوودا دەتوانیت ناوی دۆخی تایبەت بە خۆت بنێیت، وەک “پشوو” و ئایکۆن و ڕەنگێکی بۆ هەڵبژێریت.

لە خوارەوەی شاشەکە پەنجە بنێ بە دوگمەی “دواتر” و لیستی بژاردەکان بۆ دۆخە نوێیەکەت دەبینیت. بۆ بەردەوام بوون لە دوگمەی “Customize” بکە.

لە شاشەی داهاتوودا، هەڵبژێرە کێ دەتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات و کام ئەپ ڕێگەی پێدراوە ئاگادارکردنەوەت بۆ بنێرێت کاتێک مۆبایلەکەت لە دۆخی پشوودایە.

ئەگەر دەتەوێت ڕێگە بە خێزانەکەت و هەندێک کەس بدەیت پەیوەندیت پێوە بکەن، ئەوا زیادیان بکە بۆ لیستەکە.

بە هەمان شێوە هەڵبژێرە کە کام ئەپ دەتوانێت ئاگادارکردنەوەت بۆ بنێرێت.

هەروەها دەتوانیت دەرکەوتنێکی تایبەت بۆ شاشەی مۆبایلەکەت هەڵبژێریت کاتێک لە دۆخی پشوودایت و خشتەیەک دابنێیت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتێک یان شوێنێکی دیاریکراودا چالاک بێت.

هەروەها دەتوانرێت دۆخی پشوو بە دەستی لە سەنتەری کۆنترۆڵەوە چالاک بکرێت یان بە داواکردن لە سیری بۆ داگیرساندن یان کوژاندنەوەی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە