یادی ئێزدییەكان كرا بە پشووی فەرمی

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 11ـەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شنگال، یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکی کردە پشووی فەرمیی بۆ ئێزدییەکان، ئەمە لەكاتێكدایە، كە سێیەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێك بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 3ی ئاب یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە ساڵی 2014 بە دەستی داعش، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی عێراق كردەوە.

سودانی بڕیاریدا یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، بکرێتە پشووی فەرمیی ئێزدییەکان.

لە 3ـی ئابی 2014 رێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر قەزای شنگال و بەهۆیەوە 48 هەزار خێزانی کوردی ئێزدی لەو قەزایە ئاوارە بوون؛ زۆرینەیان پەنایان بردە بەر شارەکانی هەرێمی کوردستان. رێکخراوی داعش کۆمەڵکوژییەکی گەورەی لە شنگال کرد و هەزاران کوردی ئێزدیشی ڕفاند.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە