شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز ڕوودەكاتە هەرێم

شەپۆلێكی نوێی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە دەخایەنێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەک شەممە 3/8/2025 شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە ڕۆژی دوو شەممە و ڕۆژانی داهاتووە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات ئەم شەپۆلە گەرما نوێیە بەگشتی تاکو 15ی مانگ بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە دەبێت و لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بە پێشبینیەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە